هـــــــــــــــــــــۆ خوشکم
ئەی یەکەم دیاری خوا
گوڵی بۆنخۆش
ڕووناکی ماڵ
گەشەی ژیان
هەوێنی مان
شەرم و حەیات چەکی بڕوا
بۆ ڕێی ئەستەمی ئەولام
هومێد و هیوا
هــــــــــــــــــــۆ خوشکم
تۆ هەم دیاری خوا و
هەم موژدەی پێغەمبەرمی
بۆ ڕێگەی سەختی ژیان
پێشباری ڕێی پڕ خەتەرمی
خوشکم تۆ کچ هەم دایکمی
مامۆستامی
یەکەم وانەبێژی لایەلایەی نێو لانکمی
هــــــــــــــــــــــــــۆ خوشکم
گوڵزاری ژینم
هەوێنی سۆز و ئەوینم
کە کەوتمە گاگۆڵکە
تۆ بووی ترست شکاندم
دەستت گرتم
فێرت کردم دارەدارە
نیوەشەو و سپە و ئێوارە
بێ ماندوبوون
پاڵپشتی بەهێز
لە ئێش و ئازار قوتارت کردم
هــــــــــــۆ خوشکم
غەمخۆر و ئەندازیاری ماڵ
دەستباری ژیان
هاودەمی مان و نەمان
بۆ دایک و باب قەڵا و
بۆ برا پشتیوان
نەکەی بکەویە داوی قەل و داڵ
هــــــــــــــــــــــۆ خوشکم
ماندوو مەبە لە تێکۆشان
هەم وریا و هەم خۆڕاگڕ بە
ئاگاداری دەستی چەپەڵ و ڕەش بە
بەڵگەی عێززەت و گەورەیتن
فڕێیان نەدەی
لچکە و حیجاب و ڕووپۆشان
دەستەمۆ نەبی بۆیان
با بدڕێن دڵنەخۆشان
هـــــــــــــــــــۆ خوشکی ئازیز
ئەو کاتەی مەلۆتکەی
ڕێزگرتنت بەڵگەی پیاوی خاوەن ئیمانە
لە حەجی ماڵاواییدا
پاراستنت دوایین ڕاسپاردەی خۆشەویستمانە
بێڕێزی پێ کردنت بێ شک نیشانەی پیاوی نوقسانه
هـــــــــــــــــۆ خوشکی من
هیوای ڕزگاری دواڕۆژم پێتە
کە بوویتە دای و نەنک
گەورەتری
بەهەشتی خوا لە ژێر پێتە
تۆ دەزانی چی؟؟؟
ڕاستە هاوشانی پیاوی
گەڕەنتی نیوەی ئیمانی
کابان و کۆڵەکەی ماڵی
بۆ برین تۆ هەتوانی
سوکنایی دڵ و گیانی
بێ شک جوانتر لە جوانی و
پاکترین بوونەوەری عەرز و عاسمانی
تۆ دایکی بە یەک ژان ژیانێک دەخوڵقێنی
بە فرمێسکت خەندە بۆ دڵەکان دێنی
تۆ مەریەمی پاکیزەی
بێ بوونی پیاو دایکی پێغەمبەرانی
جارێک دەبیە حەوا
ئاودەنگی ئادەم
پێت وت هاودەمی تۆم و پەنات بەرنادەم
جارێک خاتوو خەولەی سەربەرزی
دەنگت بەرەو عاسمان دەڕوا گەرچی لەسەر عەرزی
خــــــــــــــــــوشکی ئازیز
گەورەی گەورە
لەبیرت بێ تۆ خاتوو هاجەری
بە وڵاتاندا دەربەدەری
بەرەو حیجاز بە ئەمری خوا لە سەفەری
شەو و نیوەشەو لەگەڵ ئیبڕاهیم پێغەمبەری
ڕوکنی حەجن شوێن پێکانت
دیاری تۆیە ئاوی زمزم
ئاممان نەشکێنی پەیمانت
هـــــــــــــــــــــــــۆ خوشکی سەنگینم
جارێک خەدیجە غەمخۆری گەورە پێغەمبەری
تاوێک نوسەیبەی شمشێربەدەست هەڵمەتبەری
بۆ دینداریت شێرەژنی خاوەن هەستی
تۆ سومەییەی گیان لەسەر دەستی
بۆ مەیدانی جیهادیش نوسەیبەی چەک لەشانی
جارێک دەبیە عایشە مامۆستای هەموان و
پێشەنگی کاروانی
ئەوجار دەبیە مەستورە و لە شارەزوور عادیلەخانی
یان حەپسەخان گەورەژنی کوردانی
باڵاپۆشیت خەڵاتی خوایە
لەچکە و حیجاب لەسەرنێ
ڕێوی و چەقەڵ لەدەوری ماڵت وەدەرنێ

بۆچوونهکان